٢١ ئاب ٢٠٢٥ - ١٠:٤٧
Source: Mehrnews
ئێران چ پلانێکی لە کاتی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا ئاراستە کرد؟

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە بەر لە شەڕی 12 ڕۆژە، چەندین پلانی ئۆپەراسیۆنیی لە کاتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاراستەی لایەنی بەرامبەر کردووە.

 سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ تەلەڤیزیۆنی ئیرنا، وتی: ویستی ئەمریکا لە سەرەتاوە ئەوە بوو کە ئێران توانای چێکردنی چەکی ئەتۆمی نەبێت. هەندێک بەو باوەڕەیان گەیاندبوون کە سەرەڕای پیتاندن، ئەو توانستە هەمیشە دەبێت و هەر بۆیە ئەوان تەرکیزیان خستە سەر "پیتاندنی سیفر" و هەر لە ڕۆژی یەکەم و لە خولی یەکەمی دانوستاندا پێداگربوون لەو ویستەیان.

ناوبراو ئاشکرای کرد: ئێران چەندین پلانی ئۆپەراسیۆنی هەبوو بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لە نێوان پیتاندن و نابەهرەمەندی لە چەکی ئەتۆمی و ئەو پلانانە لە میانەی دانوستانەکاندا کەوتنە بەر سەرنج و لایەنی بەرامبەریش پێشوازی لێ کرد. بەلام کاتێک دەچووە واشنتۆن، کەسانێک بوون کە ڕازیان دەکردنەوە بە پێداگربوونەوە لە "پیتاندنی سیفر".

عێراقچی ڕاشیگەیاند: من لام وایە لۆبییەکی زۆر بەهێزتر لە واشنتۆندا هەبوو کە ئەم ویستەی بەسەر ئەمریکاییەکاندا دەسەپاند. دەنا، ئەمریکاییەکان یان لانی‌کەم دانوستانکارانی ئێمە ئامادەیی ئەوەیان هەبوو بگەنە فۆرمۆلگەلێکی مامناوەندی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha